ژماره‌یه‌كی دیكه له په‌نابه‌ران دیپۆرتی به‌غدا كرانه‌وه
کـوردسـتـانی
ژماره‌یه‌كی دیكه له په‌نابه‌ران دیپۆرتی به‌غدا كرانه‌وه
سووریا هه‌وڵ ده‌دات خاكی رۆژئاوا له باشووری كوردستان دابڕێت
سووریا هه‌وڵ ده‌دات خاكی رۆژئاوا له باشووری كوردستان دابڕێت
حكومه‌تی سووریا بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 381 زه‌وی جووتیارانی كوردیداوه، كه نزیكه‌ی 3500 هێكتار 78 گوندی سه‌ر به‌شاری دێریكی باكوری رۆهه‌ڵاتی سووریا ده‌گرێته‌وه. به‌رپرسێكی سیاسی كوردی سووریاش ئه‌و بڕیاره‌ی بۆ له‌یه‌كتری دابڕینی خاكی باشوور و رۆژئاوای كوردستان لێكدایه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی سیاسی كوردی سووریاش كه له 9 پارتی كوردی ئه‌و وڵاته پێكدێت، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و بڕیاره نوێیه‌ی حكومه‌تی سووریایان شه‌رمه‌زار كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه نوری بریمۆ به‌رپرسی راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردی سووریا له هه‌رێمی كوردستان، كه حزبه‌كه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كورده، بۆ (رووداونێت) گوتی "پێشتریش له ساڵی 1972 پرۆژه‌ی پشتێنه‌ی عه‌ره‌بی له‌نێوان سووریا و توركیا جێبه‌جێكراوه، ئه‌و بڕیاره نوێیه‌ی سووریا بۆ ئه‌وه‌یه درێژه به‌هه‌نگاوه‌كانی پرۆژه‌ی پشتێنه‌ی عه‌ره‌بی بدات، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك له‌نێوان كوردانی باشوور و رۆژئاوا دابنێت".
هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی سووریا، خاڵێكی نوێی شۆڤێنیستی عه‌ره‌به به‌رامبه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ی كورد له سووریا، چونكه حكومه‌تی سووریا ده‌یه‌وێ گرێبه‌ستی زه‌وییه‌كانی كوردانی ئه‌و وڵاته پووچه‌ڵ بكاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی پێشتر به‌بیانووی ریفۆرمی كشتوكاڵی، ناوی كورده خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی له تۆمار سڕیه‌وه و زه‌وییه‌كانی به‌ناوی موڵكی ده‌وڵه‌ت تۆمار كرده‌وه.
زیاتر روونی كرده‌وه كه گرێبه‌سته كشتوكاڵییه‌كانی كوردانی سووریا ساڵانه نوێ ده‌كرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ حكومه‌ت گرێبه‌سته‌كانی نوێ نه‌كرده‌وه، به‌ڵكو داوای له جووتیارانی كورد كردووه زه‌وییه‌كان به‌جێبێڵن.
--------------------------------------------------------------------------------
فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاماده نیه هیچ په‌نابه‌رێكی عێراقی‌و كورد وه‌رگرێته‌وه
فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاماده نیه هیچ په‌نابه‌رێكی عێراقی‌و كورد وه‌رگرێته‌وه
KURDPLUS-فدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ران له به‌یاننامه‌یکدا ئه‌مرۆ، راگه‌یاند که فرۆکه‌خانه‌ی سلێمانی بریاریداوه که ئاماده‌نیه هیچ په‌نابه‌رێکی کورد و عێراق وه‌ربگرێته‌وه که به زۆر ده‌نێردرێته‌وه هه‌ر ئه‌م بڕیاره بۆ هۆی راگرتنی ناردنه‌وه‌ی 70 په‌نابه‌ر له بریتانیاوه. ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌که‌یه.
فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاماده نیه هیچ په‌نابه‌رێكی عێراقی‌و كورد وه‌رگرێته‌وه
له‌كه‌شو هه‌وایه‌كی باراناوی و ناجێگیردا له‌به‌رده‌م فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانیدا له چاوه‌ڕواندا بوین بۆ گه‌یشتنی فڕۆکه‌یه‌یک له ووڵات به‌ریتایاوه بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی که زیاتر له 70 په‌نابه‌ری کوردی تێدا بوو که له گرتوخانه‌کانی به‌ریتانیاوه بۆ کوردستان به‌ڕێ ئه‌خران . به‌ڵام خۆش به‌ختانه له‌لایه‌ن چه‌ند ڕێکخراوێکی چالاکه‌وان له بواری مافی مرۆڤدا و وه فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رنی عێراقی به‌ڕیز / کاک ده‌شتی جه‌مال سكرتێری فدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق و به هه‌وڵ و کۆششی (فڕۆکه‌خانه‌ی نیوده‌وڵه‌تی سلیمانی) توانراوه ناردنه‌وه‌ی 70 په‌نابه‌ر ڕابگیرێت". وه سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران بگه‌ڕێندرینه‌وه گرتوخانه‌کانیان له به‌ریتانیا ،
ئه‌م هه‌واڵه که چه‌ند ڕۆژێکه له ده‌زگای هه‌واڵگری فدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق به‌ده‌ستمان گه‌یشتوه که ئه‌وگه‌شته‌ی بڕیاربو ئه‌مشه‌و کاتژمێر 10 بگاته‌وه فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی خۆشبه‌ختانه ڕاگیرا
"به‌پێی ئه‌و زانیارانه‌ی ده‌ستمان كه‌وتووه له‌نێو فرۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه ڕایانگه‌یاندووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نین هیچ په‌نابه‌رێكی عێراقی‌و كورد وه‌ربگرنه‌وه‌و تائێستا فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ڕازی نه‌بووه له وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران"..
ئاری جلال
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی
فدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق/ لقی کوردستان
08 / 04 /
شێوازی له‌سێداره‌دانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید
عێراقی - گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق باس له‌شێوازی له‌سێداره‌دانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ده‌كات
گوته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق (عه‌لی ده‌باغ) رایگه‌یاند،جێبه‌جێكردنی بڕیاری له‌سێداره‌دان تا مردن به‌سه‌ر تاوانبار (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید)، له چوار كه‌یسی جیاوازدا به‌هۆی ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك تاوان بووه، له‌وانه تاوانی (كوشتن و له‌ناوبردنی به‌كۆمه‌ڵ).
ده‌باغ گوتویه‌تی، به‌پێی رێوشوێن و مه‌رجه یاساییه‌كان و به‌ئاماده‌بوونی دادوه‌رێك و داواكارێكی گشتی و دكتۆرێك و ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له ده‌سته‌ی راسپێردراو به سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر تاوانبار (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید) جێبه‌جێكراوه.
ده‌باغ رونیكردۆته‌وه، كه له‌كاتی جێبه‌جێكردنی سزاكه، پێشێلكاری و هوتاف لێدان و ووشه‌ی نابه‌جێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانباره‌دا به‌كار نه‌هاتووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، كه به‌پێی وه‌سیه‌تی تاوانبار حكومه‌تی عێراق ئاماده‌یه ته‌رمی (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید) بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، به‌هۆی بۆمباران كردنی شاری هه‌ڵه‌بجه به چه‌كی كیمیاوی و پرۆسه‌ی ئه‌نفالكردنی بارزانیه‌كان و راپه‌ڕینی باشوری عێراق، دوو هه‌فته له‌مه‌وپێش دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق سزای له‌سێداره‌دانی بۆ (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید) ده‌ركرد، ئه‌وه‌بوو دوێنص بڕیاره‌كه جێبه‌جێكرا
رونکردنەوەیەکی پێویست له‌کۆمیته‌ی سویدی ی.ن.ک،وه
رونکردنەوەیەکی پێویست له‌کۆمیته‌ی سویدی یه‌كێتیی نیشتيمای کوردستان:جارێکی تر کوردستان پۆست درۆ ده‌کات
دوو نامه له زیندانه‌کانی به‌ریتانیاوه
نامه‌ی یه‌که‌م:سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان..
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان..
به‌م نزیکان په‌نابه‌ری كورد دیپۆرتی كوردستان ده‌كرێنه‌وه به‌م نزیکان
هه‌واڵگری فیدراسێۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق
ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسێۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق
ژماره‌یه‌ک په‌نابه‌ری دیکه له سوه‌ده‌وه دیپۆرت ده‌کرێنه‌وه
هه‌واڵگری فیدراسێۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق
ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسێۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق
مه‌حمود عوسمان: ئه‌مه‌ریكا پرسی كه‌ركوك
مه‌حمود عوسمان: ئه‌مه‌ریكا پرسی كه‌ركوك ئاڵۆزتر ده‌كات
نوێنه‌رو سیاسه‌تمه‌داری كورد له به‌غدا دكتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكای له پرسی كه‌ركوك ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، فشاره‌كان ئه‌مه‌ریكا كێشه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن.
ئێران به درێژی چوارسه‌د کم دیوار دروستده‌كات
ئێران به درێژی چوارسه‌د كیلۆمه‌تر له سنووره‌كانی هه‌رێم دیوار دروستده‌كات
سلێمانی.. باندێكی 5 که‌سی دز‌و رێگر ده‌ستگیر ده‌كرێت
شه‌وی 1\2، 11، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له شاری سلێمانی باندێكی دزی كردنی ده‌ستگیر كرد.
په‌رله‌مانی توركیا پرسی كرانه‌وه به‌ڕووی كورد
په‌رله‌مانی توركیا، له دانیشتنێكی تایبه‌تدا، پرسی كرانه‌وه به ڕووی كورد ده‌خاته‌به‌ر باس و تاوتوێ كردن.
پێشنیازێكی دیكه له باره‌ی كه‌ركوكه‌وه خراوه‌ته‌رِوو
ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ران پێشنیازێكی دیكه‌یان له باره‌ی پرسی كه‌ركوكه‌وه خستوه‌ته‌رِوو، لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانیش ره‌تیده‌كاته‌وه.
کـوردسـتـانی


له سلێمانی باندێكی ساخته‌كارى دراو ده‌ستگیر ده‌كرێت
ئازادكردنی 2 منداڵی رفێنراو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دژه تیرۆری ی.ن.ك-ه‌وه
ئۆجه‌لان له زیندانی ئیمراڵی ده‌گوازرێته‌وه
وه‌زیری تازه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی ده‌ستبه‌كاربوو.



![Star Wars: The Old Republic E3 2009 Jedi vs. Sith Trailer [HQ]](http://img.youtube.com/vi/DOvbv-LkK6w/2.jpg)



































Pellentesque porttitor Vestibulum Mauris
Nulla tincidunt tincidunt