ژماره‌یه‌كی دیكه له په‌نابه‌ران دیپۆرتی به‌غدا كرانه‌وه
سوید:یۆتۆبۆری-28-4-2010
ڕیبوار حسین به‌رپرسی فیدراسیۆن له شاری یۆتۆبۆریه‌وه ووتی"كاتژمیَر 3 به‌یانی ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌نابه‌رانی عیَراقی له‌ستۆكهۆلَمه‌وه دیپۆرتی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كرانه‌وه"
ریبوار ئه‌وه‌شی ووت"په‌نابه‌ره‌كان ئیَستا له به‌غدان به‌پیَ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونیم له‌گه‌لَ برای یه‌كیَك له‌و په‌نابه‌رانه له‌كوردستانه‌وه "
كه‌نار یه‌كیَك له‌و په‌نابه‌ره‌كوردانه له‌گرتووخانه‌ی ماشتاوه ووتی"ماوه‌ی 4 سالَه له‌سوید ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م و ته‌واوی كه‌سوكارم له سویده دوای ئه‌وه‌ی ئیقامه‌ی یه‌ك سالَیان پیَدام ،ئاماده‌نه‌بوون بۆم تازه بكه‌نه‌وه ،ماوه‌ی 5 ڕۆژه نه‌یان هیَشتوه كه‌سوكارم ببینم"
یه‌كیَكی تر له‌و په‌نابه‌رانه كه نه‌یویست ناوی راِبگه‌یه‌نین له گرتووخانه‌ی ماشتاوه ووتی"من بۆخۆم له‌فرۆكه‌خانه مان ده‌گرم له ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به ناردنه‌وه‌م"
كه‌نار ئه‌وه‌شی ووت"حكومه‌تی ئیَره‌و ئه‌ۆیَ بیَ باكن ، یاری به چارنوسی ئه‌م خه‌لَكه ده‌كه‌ن،ئیَمه ده‌نیَرنه‌وه بۆ ولاَتیَ كه ویَرانكراوه"
هه‌روه‌ها ووتیشی"من هه‌رچیه‌كم لیَبیَت دایكم شكایه‌ت له‌م حكومه‌ته تۆمار ده‌كات چونكه به‌زۆر من ده‌خه‌نه ناو مردن"
ڕیبوار حسین ووتی"ئیَمه 1500 ئیمزای ناڕه‌زایه‌تیو یاداشتنامه‌یه‌كمان ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی مودرات كردوه له ناڕه‌زایه‌تی به سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران"
ڕیبوار سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو ووتی"له ماوه‌یه‌كی نزیكدا گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان ئه‌به‌ینه به‌رده‌م بالَۆیزخانه‌ی عیَراقی له ستۆكهۆلَم دژ به‌و ئیتیفاقیانه‌ی به ژیان‌و ئاینده‌ی په‌نابه‌رانه‌وه ئه‌نجامیاداوه، داواكارم سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانو لایه‌نه‌كانی به‌گری له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران به‌شداری بكه‌ن و پشتیوانی له خواسته ئینسانیه‌كانی په‌نابه‌ران بكه‌ن"
.
ڕێبوارحسین ئیملی
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it < ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it '; document.write( '' ); document.write( addy_text7549 ); document.write( '<\/a>' ); //-->\n ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it >






![Star Wars: The Old Republic E3 2009 Jedi vs. Sith Trailer [HQ]](http://img.youtube.com/vi/DOvbv-LkK6w/2.jpg)



































Pellentesque porttitor Vestibulum Mauris
Nulla tincidunt tincidunt