سووریا هه‌وڵ ده‌دات خاكی رۆژئاوا له باشووری كوردستان دابڕێت
حكومه‌تی سووریا بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 381 زه‌وی جووتیارانی كوردیداوه، كه نزیكه‌ی 3500 هێكتار 78 گوندی سه‌ر به‌شاری دێریكی باكوری رۆهه‌ڵاتی سووریا ده‌گرێته‌وه. به‌رپرسێكی سیاسی كوردی سووریاش ئه‌و بڕیاره‌ی بۆ له‌یه‌كتری دابڕینی خاكی باشوور و رۆژئاوای كوردستان لێكدایه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی سیاسی كوردی سووریاش كه له 9 پارتی كوردی ئه‌و وڵاته پێكدێت، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و بڕیاره نوێیه‌ی حكومه‌تی سووریایان شه‌رمه‌زار كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه نوری بریمۆ به‌رپرسی راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردی سووریا له هه‌رێمی كوردستان، كه حزبه‌كه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كورده، بۆ (رووداونێت) گوتی "پێشتریش له ساڵی 1972 پرۆژه‌ی پشتێنه‌ی عه‌ره‌بی له‌نێوان سووریا و توركیا جێبه‌جێكراوه، ئه‌و بڕیاره نوێیه‌ی سووریا بۆ ئه‌وه‌یه درێژه به‌هه‌نگاوه‌كانی پرۆژه‌ی پشتێنه‌ی عه‌ره‌بی بدات، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك له‌نێوان كوردانی باشوور و رۆژئاوا دابنێت".
هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی سووریا، خاڵێكی نوێی شۆڤێنیستی عه‌ره‌به به‌رامبه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ی كورد له سووریا، چونكه حكومه‌تی سووریا ده‌یه‌وێ گرێبه‌ستی زه‌وییه‌كانی كوردانی ئه‌و وڵاته پووچه‌ڵ بكاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی پێشتر به‌بیانووی ریفۆرمی كشتوكاڵی، ناوی كورده خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی له تۆمار سڕیه‌وه و زه‌وییه‌كانی به‌ناوی موڵكی ده‌وڵه‌ت تۆمار كرده‌وه.
زیاتر روونی كرده‌وه كه گرێبه‌سته كشتوكاڵییه‌كانی كوردانی سووریا ساڵانه نوێ ده‌كرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ حكومه‌ت گرێبه‌سته‌كانی نوێ نه‌كرده‌وه، به‌ڵكو داوای له جووتیارانی كورد كردووه زه‌وییه‌كان به‌جێبێڵن.
--------------------------------------------------------------------------------






![Star Wars: The Old Republic E3 2009 Jedi vs. Sith Trailer [HQ]](http://img.youtube.com/vi/DOvbv-LkK6w/2.jpg)



































Pellentesque porttitor Vestibulum Mauris
Nulla tincidunt tincidunt