Kurd Plus

Wednesday, Sep 08th

داواگۆڕانکاری:08:12:08 AM GMT

دوابابه‌ت:
ئێستا تۆ له‌ به‌شی‌: هونه‌روئه‌ده‌ب هونه‌ری و ئه‌ده‌بی قوتابیانى كورد به‌شداری فیستیڤاڵى نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌ن

قوتابیانى كورد به‌شداری فیستیڤاڵى نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌ن

دەنگدان یا خەمڵاندنی ئەندامان: / 0
خراپباشترین 

رووسیا: قوتابیانى كورد به‌شداری فیستیڤاڵى نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌ن

رووداونێت-رووسیا
پاش نیوه‌ڕۆى دوێنێ 27/4/2010 قوتابیانی كورد له‌ زانكۆى توله‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌ رووسیاى فیدراڵ به‌ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى باڵوێزخانه‌ و كۆنسوڵگه‌كانی 37 وڵاتى دنیا و چه‌ندین مامۆستا و قوتابى زانكۆ جیاوازه‌كانى رووسیا، به‌شداریان له‌ فیستیڤاڵى ساڵانه‌ى نه‌ته‌وه‌كان كرد.
37 نه‌ته‌وه‌ى جیاوازى جیهان به‌شداریان له‌و فیستیڤاڵه‌دا كرد، قوتابیانى كوردیش چه‌ندین چالاكى جۆراوجۆرى هونه‌رى و كولتوورى و فۆلكلۆرى كوردیان پێشكێش كرد.
سه‌ره‌تا قوتابیانى كورد پێشانگایه‌كى وێنه‌ییان كرده‌وه‌، كه‌ سه‌رجه‌مى وێنه‌كان دیمه‌نى سروشتى كوردستان و بابه‌ته‌ كولتوورى و فۆلكلۆرییه‌ كورده‌وارییه‌كان بوون كه‌ بووبووه‌ جێى سه‌رنجى ئاماده‌بووان و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن.
پاشان ئاڵای كوردستان، هاوشانى ئاڵاى سه‌رجه‌م وڵاته‌كان له‌سه‌ر ته‌ختى شانۆ به‌ده‌ستى قوتابییه‌كان شه‌كایه‌وه‌.
هه‌روه‌ها قوتابیانی كورد له‌میانی فیستیڤاڵه‌كه‌دا به‌جلى كوردى و پێشكێشكردنی چه‌ندین جۆر هه‌ڵپه‌ڕكێى كورده‌وارى ره‌سه‌ن، ئاماده‌بووانى فیستیڤاڵه‌كه‌یان خسته‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌.
هه‌روه‌ها دوو قوتابى كچى وڵاتى توركمانستان و قوتابیه‌كى ترى بیلارووسیا به‌جلى كوردیه‌وه‌ به‌شداریان له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵای كوردستان و نمایشكردنى هه‌ڵپه‌ڕكێكه‌دا كرد.