له سلێمانی باندێكی ساخته‌كارى دراو ده‌ستگیر ده‌كرێت
رووداونێت-سلێمانی
باندێكی ساخته‌كاری دراو كه له سێ كه‌سی دانیشتووی هه‌ولێر و به‌كره‌جۆ و باریكه‌ی سلێمانی پێكهاتبوون، به‌بڕی 8 هه‌زار و 800 دۆلارى ساخته‌ی ئه‌مریكیه‌وه ده‌ستگیر كران.
دوێنێ 27/4/2010 دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى ورد و وه‌رگرتنى بڕیارى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئاسایشى سلێمانى، له‌ناو شارى سلێمانی بانده‌كه ده‌ستگیر كرا، داوه‌ر بڕیاریدا به‌ڕاگرتنى هه‌رسێ تۆمه‌تباری ئه‌ندامی بانده‌كه به‌پێى مادده‌ى (281)ی یاساى سزادانى عێراقى، تا رۆژى دادگاییكردنیان.
له راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانیدا كه كۆپییه‌كی بۆ (روواداونێت) نێردراوه، هاتووه "ده‌ستگیركراوه‌كان پێكهاتبوون له 3 تۆمه‌تبار، به‌ناوه‌كانى (م.ع)، ته‌مه‌ن (41 ساڵ)، دانیشتووى كۆمه‌ڵگاى باریكه‌ى سه‌ر به‌قه‌زاى هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه، پیشه كاسب. (ع.ع)، ته‌مه‌ن (34 ساڵ) دانیشتووى گه‌ڕه‌كى به‌كره‌جۆى شارى سلێمانى، پیشه كاسب. (ص.ن)، ته‌مه‌ن (32 ساڵ)، دانیشتووى پارێزگاى هه‌ولێر، پیشه (پ.م)".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه جه‌خت ده‌كاته‌وه "له كاتى ده‌ستگیركردنه‌كه‌یاندا تواندراوه ده‌ست به‌سه‌ر بڕى 8 هه‌زار و 800 دۆلارى ئه‌مریكى ساخته‌دا بگیرێت".
ئه‌م چالاكییه له درێژه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كانى هۆبه‌ى كاروبارى ساخته‌كارى سه‌ر به‌به‌شى لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو ئه‌نجامدراوه، بۆ نه‌هێشتنى كارى ساخته‌كارى له دراو و نووسراوى داموده‌زگا حكومیه‌كان و ره‌گه‌زنامه و مۆر و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه حكومیه‌كان.
به‌یاننامه‌كه‌ی ئاسایش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه تۆمه‌تباران به‌نیاز بوون له‌ناو بازاڕى شارى سلێمانیدا ئه‌و بڕه پاره‌یه ساغ بكه‌نه‌وه "بانده ساخته‌كاره ده‌ستگیركراوه‌كه په‌یوه‌ندییان هه‌بووه له‌گه‌ڵ باندێكى ساخته‌كارى دراودا له پارێزگاى كه‌ركووك و له‌ڕێگه‌ى ئه‌وانه‌وه توانیویانه ئه‌و بڕه پاره ساخته‌یه بهێننه ناو شارى سلێمانى".
هه‌وه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانی هاتووه كه ئه‌و ده‌ستگیركراوانه به‌نیاز بوون له دواى سه‌ركه‌وتنیان له‌م كاره‌دا، بڕى 100 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى ساخته‌ى تر له پارێزگاى كه‌ركووكه‌وه بهێننه سلێمانى و ساغى بكه‌نه‌وه.






![Star Wars: The Old Republic E3 2009 Jedi vs. Sith Trailer [HQ]](http://img.youtube.com/vi/DOvbv-LkK6w/2.jpg)



































Pellentesque porttitor Vestibulum Mauris
Nulla tincidunt tincidunt