هه‌ساره‌یه‌كی وه‌كو زه‌وی ده‌دۆزرێته‌وه
ئا: گوڵڤین موزه‌فه‌ر
27/1/2010
كۆمه‌ڵێك له‌زانایانی هه‌ساره‌و گه‌ردوونناسی له‌نوێترین توێژینه‌وه زانستییه‌كانییاندا سه‌باره‌ت به‌دۆزینه‌وه‌ی هه‌ساره‌كان و بۆشایی ئاسمان و كۆمه‌ڵێك شتی‌تر ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردووه كه‌به‌م نزیكانه هه‌ساره‌یه‌ك ده‌دۆزنه‌وه كه‌قه‌باره‌كه‌ی وه‌كو هه‌ساره‌ی زه‌وی وایه‌و جۆری پێكهاته‌كه‌شی شێوه‌یه‌كی به‌ردینی هه‌یه، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌پله‌ی گه‌رمی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه زۆر به‌رزبێت و ده‌ریشكه‌وتووه كه‌چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌ك به‌ده‌وری ئه‌م هه‌ساره‌یه‌دا ده‌خولێنه‌وه‌و ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ره‌كانی بوونی ژیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه روونده‌كاته‌وه، یه‌كێك له‌م كۆمه‌ڵه زانایه كه‌شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی هه‌یه له‌بۆشایی ئاسماندا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه: كه پێشبینی ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی چوار تاپێنج ساڵیتردا هه‌ساره‌یه‌كی وه‌كو زه‌وی بدۆزرێته‌وه كه‌دیمه‌نه‌كه‌ی زۆر له‌هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌چێت و تائێستاش خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی وردن سه‌باره‌ت به‌م هه‌ساره‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واو دڵنیابن كه‌ئایا ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ی كه‌چوار تاپێنج ساڵی‌تر ده‌دۆزرێته‌وه ژیانی له‌سه‌ر هه‌یه یاخود نا ئه‌م زانانایه وتی: بڕیارمان وایه ئه‌م هه‌فته‌یه (كۆمه‌ڵه‌ی فه‌له‌كناسی ئه‌مریكی) كه‌پێكهاتووه له44 زانای به‌ناوبانگی گه‌ردونناسی كۆنگره‌یه‌ك سازبكه‌ین و بڕیاریش وایه هه‌ساره‌ی نوێ رابگه‌یه‌ندرێت كه‌هه‌ندێكیان كه‌وتۆته ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر، ئه‌م زانایه له‌لێدوانه‌كانیدا ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه‌به‌م نزیكانه هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ڕێگای (ته‌لیسكۆبی كیبله‌ری) ئه‌وه بزانن كه‌ئایا جگه له‌هه‌ساره‌ی زه‌وی ژیان له‌سه‌ر چ هه‌ساره‌یه‌كیتر هه‌یه له‌بۆشایی ئاسماندا.



![Star Wars: The Old Republic E3 2009 Jedi vs. Sith Trailer [HQ]](http://img.youtube.com/vi/DOvbv-LkK6w/2.jpg)



































Pellentesque porttitor Vestibulum Mauris
Nulla tincidunt tincidunt