رونکردنەوەیەکی پێویست له‌کۆمیته‌ی سویدی یه‌كێتیی نیشتيمای کوردستان:جارێکی تر کوردستان پۆست درۆ ده‌کات
سایتی کوردستان پۆست ،وەك پیشەی هەمیشەیی، دوور لە هەموو پرانسیب و نه‌ريتێکی رۆژنامەوانی بەردەوام لە هەوڵی چەواشەکردنی راستیەکاندایە،بەتایبەتیش دوای ئەو کۆمەڵە فەزیحەیه‌ی لەم دواییانه‌دا، به‌دۆکۆمێنت لێیان ئاشکرابوو، راستیەکانیان بە تەواوی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و هه‌موولایه‌ک به‌یه‌کجاري ئاشکرابوون وته‌متومانی گومانه‌کانیان ڕه‌واندنه‌وه!ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه کوردستان پۆست دەهۆڵی بۆ دەکوتێت ئەو هاوارو، ژاوه ژاوه بووه کە لە سیمینارەکەی هەڤاڵ مەلا بەختیاردا له لایه‌ن که‌سێک به ناوی کاك قادرنادر کە نووسەرێکی کوردستان پۆست ڕوويداو نه‌یتوانی پابه‌ندي پرانسیبه‌کانی کۆڕه‌که‌بێت. وچاوه‌ڕوانی کاتی پرسیارکردن بێت و وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ڕاسپاردرابوو ده‌بوو ئه‌وکاره‌بکات ،له‌کوردستان پۆست هه‌واڵه‌که‌یان پێشتر بۆ ڕه‌شنووس کردبوو، دەستیکرد بە کۆمەڵێك قسەی ئیستیفزازی و بێسەرووبەرە.
که‌ڕاستی ڕووداوه‌که بەم شێوەیە بوو، لەبەر کەمی ماوەکە نەتوانرا ئەوانەی ناوی خۆیان نوسی بوو پرسیاربکه‌ن بتوانن پرسیارەکانیان ئاراستەی هەڤاڵ مەلا بەختیار بکەن، کاتێک بەرێوەبەرانی کۆڕەکە رایانگەیاند کاتی کۆڕەکە کۆتایی هاتووە، بەرێز (قادر نادر) دەستی کرد بە کۆمەڵێك قسەی بێسەروبەرەو ئیستفزازی، ئەوە بوو جارێکی‌تر بەرێوەبەرانی کۆڕەکە داوایان لە ئامادەببوان کردەوا کە جارێکی تر دابنیشنەوەو بۆ ئەوەی ئەو برادەرە پرسیارەکانی بکات، بەڵام ئەو هەر بەردەوام بوو لەسەر قسەکانی خۆی تا ئەوەی بەرێز مەلا بەختیار،زۆر به‌نۆرماڵی وبه‌گیانێکی سه‌رده‌میانه لێی وه‌رگرت وداوای لێکرد بێت له‌ته‌نیشتی دابنیشێت و پرسیار و سەرەنجەکانی خۆی به‌ئازادی بڵێت، ئەوە بوو سه‌رجه‌م پرسیار و قسەکانی خۆی کرد و پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی پێشبینی بۆ نه‌ده‌کرد وەك لە ڤیدۆکه‌شدا دیارە.
ئیتر نازانین لەکوێ هەوڵ دراوە پەلاماری بدرێت و لێبدریت، بۆ راستی و دروستی دەتوانن کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ماسمێدیای کوردی پرسیار ئاراستەی نوێنەری ئەو پارت و رێکخراوەو کەسەیاتیە سسیاسی و رۆشنبیرانە بکات کە لە کۆڕەکە ئامادەبوون ئەوان سەنگی مەحەکن ، نەک دروۆ بوختانەکانی کوردستان پۆست که ئه‌گه‌ردرۆ و چه‌واشه‌کاری نه‌کات ژان ده‌یگرێت.
کۆمیته‌ی رێکخستنی سوید
به‌شی ڕاگه‌یاندن
شه‌ماڵ ئاکۆ
20/01/2010 شیروان عوسمان نوری/یه‌تۆبۆری






![Star Wars: The Old Republic E3 2009 Jedi vs. Sith Trailer [HQ]](http://img.youtube.com/vi/DOvbv-LkK6w/2.jpg)



































Pellentesque porttitor Vestibulum Mauris
Nulla tincidunt tincidunt