مه‌ریوان قه‌ره‌داغی ڕۆژی شه‌ممه 21/11، له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا له هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی، به‌ئاماده‌بوونی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هونه‌رمه‌ندان‌و هاوڕێ‌و هاوكارانی‌و كه‌سوكاری، مه‌راسیمێكی ڕێزلێنان له هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد حه‌مه‌ی نێرگز به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا له‌نێو چه‌پڵه‌ڕێزانی هونه‌رمه‌ندان‌و هاوڕێ‌و هاوكارانی‌و ئاماده‌بووانه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی له هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد حه‌مه‌ی نێرگز كرا، پاشان مه‌دالیای ڕێزلێنانی ئاڵتونی كه به‌خشرابوو به‌هونه‌رمه‌ند له‌لایه‌ن خێزانی هونه‌رمه‌نده‌وه پێشكه‌شكرا، دواتر له وته‌یه‌كیدا حه‌مه‌ی نێرگز سوپاس‌و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌س‌و لایه‌نانه كرد كه ئه‌م مه‌راسیمی ڕێزلێنانه‌یان بۆ ڕێكخستووه.
له وته‌كه‌یدا هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو به‌ڵێن ده‌ده‌م ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه ماومه له خزمه‌ت هونه‌ری كوردیدا بیبه‌مه‌سه‌ر، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد ئێستا دوو به‌رهه‌می هونه‌ریم ئاماده‌یه‌و ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن ڕێگه‌بدات له داهاتوویه‌كی نزیكدا تۆماری ده‌كه‌م.
دواتر عه‌باس عه‌بدولڕه‌زاق به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری هونه‌ری سلێمانی، وتاری وه‌زیری ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی خوێنده‌وه‌و تێیدا ئاماژه به‌ڕۆڵی هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز كرا كه به‌شێكی زۆر له ته‌مه‌نی خۆی پێشكه‌ش به‌هونه‌ری كوردی كردووه‌و له‌و ڕووه‌شه‌وه چه‌ندین به‌رهه‌می جوانی پێشكه‌ش به‌گۆرانی كوردی كردووه.
له به‌شێكی تری ئه‌و مه‌راسیمه‌دا چه‌ند خه‌ڵاتێك به‌خشرا به‌هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز سه‌ره‌تاش خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خه‌ڵات‌و چه‌پكه گوڵی خۆشه‌ویستی پێشكه‌ش به‌هونه‌رمه‌ند كرد، دواتر خه‌ڵاتی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مه‌كته‌بی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و مه‌كته‌بی ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كان‌و چه‌ند خه‌ڵاتێكی تر پێشكه‌ش به‌هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز كرا.
دواتر هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز له نێو جۆش‌و خرۆشی ئاماده‌بوواندا به‌رهه‌مێكی هونه‌ری خۆی به‌هاریكاری گروپی موزیكی سه‌هه‌ند پێشكه‌ش كرد.
مه‌راسیمه‌كه‌ش وه‌ك ده‌ربڕینی وه‌فاو پێ‌زانین بۆ به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ی نێرگز له‌نێو چه‌پڵه‌ڕێزانی ئاماده‌بوواندا كۆتایی هات.



![Star Wars: The Old Republic E3 2009 Jedi vs. Sith Trailer [HQ]](http://img.youtube.com/vi/DOvbv-LkK6w/2.jpg)



































Pellentesque porttitor Vestibulum Mauris
Nulla tincidunt tincidunt