هاوکار هه‌ر له‌و ڕۆژه‌ی هه‌تبووه ووڵاتی سوید ئاواتی به وه‌ڵامی به‌ڵێ بوو له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه بۆی بێت، ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی پێببه‌خشن که ئه‌و بۆی هه‌یه له ووڵاتی سوید نیشته‌جێ بێت، له مانگی ئۆکتۆبه‌ری ئه‌م ساڵدا، نامه‌یه‌ک دێته ماڵه‌که‌یه‌وه که له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایتیه‌وه نێرداوه بۆی له نامه‌که‌دا ناو و ناونیشانی هاوکاری تێدا نه‌بووه و وه هه‌ر له‌م نامه‌یه‌دا ئاماژه‌ش کراوه که ئێمه تۆ بانگهێشت ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چاوپێکه‌وتنێکت له‌گه‌ڵدا ساز بکه‌ین سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی دائیمیت لێره.
هاوکار... ئاماژه بووه ده‌کات زۆر خۆشحاڵ بووه به‌و نامه‌یه، ڕۆژێکی زۆر خۆشیش هه‌بووه، هاوکار یه‌کێکه له‌و مێردمنداڵانه‌ی که هاتووه بۆ ووڵاتی سوید به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌سێکی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵدا هاتبێت له خێزانه‌که‌ی خۆی.
ئه‌م خۆشحاڵیه‌ی هاوکار درێژ خایه‌ند نه‌بوو، چونکه له خواری ئه‌م نامه‌یه نووسراوه که ئێمه وه‌رگێڕێکمان (موته‌رجیم) بانگێش کردووه به زمانی سۆماڵی.
پاش ئه‌وه‌ی هاوکار به‌داوی ڕاستی و درووستی ئه‌م نامه‌یه‌دا ده‌ڕوات وا ده‌رده‌که‌وێت که هه‌مووی به هه‌ڵه بووه و هیچ شتێکی وا له باس‌دا نییه بۆ ئه‌وه‌ی که هاوکار مۆڵه‌تی ماوه‌نه‌وه‌ی پێبدان و ئه‌و بڕیاره‌ی که پێشتر وه‌ریگرت بوو له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆچباران و مانه‌وه‌ی سوید سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی یان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ ووڵاتی خۆی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆچباران و مانه‌وه‌ی سوید، به‌شی وه‌رگرانی کۆچباران... داوای لێبوردن ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه که بووه و، پرسیاره‌کانی تریش که ئاڕاسته‌یان ده‌کرێت ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن میدیاکانی ووڵاته‌وه ڕووبه‌ڕۆی به‌رپرسیاری ڕاگه‌یاندی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ی ده‌که‌ن به ناوی جۆهان ڕاهم: ئاماژه به‌وه ده‌کات که شتێکی ئاوا هه‌رگیز نه‌ده‌بوو ببوایه، ئێمه چاو ده‌خشێنینه‌وه به کاره‌کانمان و جارێکی تر له‌م ڕووداوه ده‌کۆڵینه‌وه‌و گۆڕانکاریه‌کان له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی تردا بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌درێت.
وه‌رگێڕدراوه له ڕۆژنامه‌ی سویدی میترۆ
هاوکار مۆڵه‌تی ماوه‌نه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆنێردا بوو
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆچباران و مانه‌وه‌ی ووڵاتی سوید نامه‌یه‌ک به پۆست به‌ڕێ ده‌که‌ن بۆ ناونیشانی هاوکار جه‌بار نوری، ته‌مه‌ن 16 ساڵ
.






![Star Wars: The Old Republic E3 2009 Jedi vs. Sith Trailer [HQ]](http://img.youtube.com/vi/DOvbv-LkK6w/2.jpg)



































Pellentesque porttitor Vestibulum Mauris
Nulla tincidunt tincidunt