له‌باتی ئه‌وه‌ی که بڕیارێکی خێرا بده‌یت به‌سه‌ر که‌سێکدا که هه‌ڵه‌یه‌کی کردووه، ده‌توانین یارمه‌تی که‌سه‌که بده‌ین که هه‌ڵه‌که ببینێت و بزانێت که ده‌کرا ئه‌و هه‌ڵه‌یه نه‌کرایه. وه ڕێگه‌ی پیشانبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی باشتر خۆی ئاماده‌بکات و که ده‌بێت چی بکات بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره کێشانه له داهاتودا.
ده‌توانین هه‌میشه ئه‌وه بڵێین که ئه‌وه شتێکی باش بوو که ئه‌و هه‌وڵیدا بۆ گه‌یشتن به ئامانجی کاره‌که‌ی، که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی درێژه‌پێدانی کارکردنی له‌باتی ئه‌وه‌ی که ئیتر هه‌رگیز هه‌وڵنه‌دات. باشترین شت ئه‌وه‌یه که ئێمه له‌م باره‌دا بتوانین نمونه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌خۆمان بگێڕینه‌وه بۆ که‌سه‌که، که چۆن هه‌ڵه‌مان کردووه و سودمان له هه‌ڵه‌کان وه‌رگرتوه.
ڕابه‌رێك/ کاربه‌ده‌ستێکی باش نابێت هه‌ڵه‌کانی خۆی به‌ته‌واوی بشارێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌وانه‌یه ئه‌وه ببێته هۆی به نمونه‌بوونی بۆ که‌سانیتر که ئه‌و چۆن هه‌ندێ جار له‌شته‌کاندا سه‌رنه‌که‌وتوه به‌ڵام هه‌رگیز کۆڵینه‌داوه و بۆ ئامانجه‌کانی ڕۆشتووه، که له دوای خۆیشی زانیاری هێناوه.
هه‌ربۆیه زۆر گرنگه که له‌کاتێکدا که‌سێك که ڕۆڵی سه‌رۆکایه‌تی خێزانێك، به‌شێك، گروپێك، کارێك، شارێك...تاد ده‌کات خۆی بتوانێت به‌باشی کاربکات له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌کانیدا به‌شێوه‌یه‌کی گونجاو و به‌هێز بۆ به نمونه‌بوونی خۆی بۆ که‌سانیتر.
سه‌رکه‌وتوبن
له ڕێنمایه‌کانی
عه‌بدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنه‌ری ده‌روونی






![Star Wars: The Old Republic E3 2009 Jedi vs. Sith Trailer [HQ]](http://img.youtube.com/vi/DOvbv-LkK6w/2.jpg)



































Pellentesque porttitor Vestibulum Mauris
Nulla tincidunt tincidunt