شاندی تۆپی پێی هەڵبژاردەى لاوانى كوێت و سعوودییە گەیشتنە هەولێر، بڕیارە هاوتای چەند هەڵبژاردەیەكی تر بەشداری لە پاڵاوتنەكانی لاوانی ئاسیادا بكەن.
ئەمڕۆ چوارشەم 04/11/2009 لە باڵەفڕگەى هەولێر بەرپرسانی تۆپی پێی عێراق و هەرێمی كوردستان پێشوازییان لە شاندی هەڵبژاردەكانی سعوودییە و كوێت كرد.
ناسر تاهیر سەرۆكی شاندى هەڵبژاردەى لاوانى كوێت بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند بەر لەم پاڵەوانیەتییە یانەى "كوێت"ی كوێتی یەكەم یارى ڕەسمیی لە هەولێر ئەنجامدا و توانیمان بۆ جارى یەكەم گەمارۆى وەرزشی لەسەر عێراق هەڵبگرین بەئەنجامدانی ئەو یارییە.
گەیشتنی هەڵبژاردەكانی سعوودییە و كوێت دوای ڕۆژێك لە گەیشتنی شاندی هەڵبژاردەكانی عومان و ئەفغانستان و هیندستان دێت، كە بڕیارە لە سبەی پێنجشەمەوە یارییەكانی پاڵاوتنی كۆمەڵەی سێیەمی لاوانی ئاسیا ئەنجام بدەن.
خشتەی یارییەكانی یەكەم ڕۆژی پاڵاوتنەكان برێتی دەبێت لە یاریكردنی هەڵبژاردەی لاوانی سعوودییە بەرامبەر ئەفغانستان، هەمان ڕۆژ هەڵبژاردەكانی عێراق و هیندستان بەیەك دەگەن و دواتر هەڵبژاردەكانی عومان و كوێت ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە.
یارییەكان لە یاریگەى نێودەوڵەتی فرەنسۆ هەریرى لە هەولێر ساز دەكرێت.
پێشتر بەرپرسانی تۆپی پێی عێراق و هەرێمی كوردستان ئاشكرایان كرد كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆی تێچووی پاڵاوتنەكانی كۆمەڵەكەی كە بڕی 600 هەزار دۆلارە لە ئەستۆی خۆی گرتووە.
(ئاكانیوز) م ت
Wednesday, Sep 08th
داواگۆڕانکاری:08:12:08 AM GMT
دوابابهت:






![Star Wars: The Old Republic E3 2009 Jedi vs. Sith Trailer [HQ]](http://img.youtube.com/vi/DOvbv-LkK6w/2.jpg)



































Pellentesque porttitor Vestibulum Mauris
Nulla tincidunt tincidunt