یانه‌ی وه‌رزشی دیاربه‌كر بۆ تۆپی پێ به هۆی ئه‌و زوڵمه‌ی كه له خولی توركیا لێیكراوه. بریاری كشانه‌وه‌ی له خوله‌كه دا.
سه‌رۆكی یانه‌ی دیاربه‌كر بۆ تۆپی پێ (چاتین سومیر) رایگه‌یاندووه به‌هۆی ئه‌و زوڵمه‌ی كه له یاری ئه‌مرِۆی یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر یانه‌ی غازی عه‌نتاب لێیكرا و به هۆیه‌وه تووشی دۆراندن هات، بڕیاریان داوه چیتر له‌و خوله یاری نه‌كه‌ن و بكشێنه‌وه.
گووتیشی: یانه‌ی دیاربه‌كر تا دوا ساته‌كانی یارییه‌كه به گۆلێك له پێش بوو، به‌ڵام له خوله‌كی (89 و 90) دا یانه‌ی غازی عه‌نتاب توانی دوو گۆل تۆماربكات.
هه‌روه‌ها لێپرسراوانی یانه‌ی دیاری به‌كر رِایانگه‌یاندووه كه‌وا تیپه‌كه‌یان له پێنج یاری پێشوودا له‌لایه‌ن ناوبژیوانانه‌وه زوڵمیان لێكراوه.
له په‌یامنێره‌وه وه‌رگیراوه






![Star Wars: The Old Republic E3 2009 Jedi vs. Sith Trailer [HQ]](http://img.youtube.com/vi/DOvbv-LkK6w/2.jpg)



































Pellentesque porttitor Vestibulum Mauris
Nulla tincidunt tincidunt